گومرکی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گومرکی هەرێم رایگەیاند حکومەتی ناوەندی بە گوێرەی ئەو داتایانەی پێیدراوە  بڕی داهاتی گومرکەکان لە بەشە بودجەی هەرێم دەبڕیت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە ” لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی  هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە”.

ئەوەشی روونکردووەتەوە بەپێی ئەو داتایانەی کە خراوەتە بەردەست حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان  بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.

باسی لەوەشکردوە، ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە  یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و  ئەم پڕۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button