کەشناسی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

لڤین:
کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی ئاشکراکرد و بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو.
بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی پلەی گەرما چەند پلەیەک ڕوو لە دابەزین دەکەن و پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەبێت و نزمترین پلەش 30 پلە دەبێت، سبەینێش بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە بە 29 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ئەمڕۆ 46 بە 29 پلە و سبەی 42 بە 30 پلە دەبێت، لە دهۆک ئەمڕۆ 44 بە 28 پلە و سبەینێش 41 بە 28 پلە دەبێت، لەکەرکوکیش ئەمڕۆ 48 بە 33 پلە و سبەی 45 بە 31 پلە دەبێت و لە هەڵەبجەش ئەمڕۆ 45 پلە بە 29 پلە و سبەینێش 42 پلە بە 29 پلە دەبێت.