به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر هاوڵاتییان لە نەبوونی ئاو ئاگادار دەکاتەوە

‌لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بەهۆی گرتنەوەی ئیفرازەکان، هاوڵاتییان لە نەبوونی ئاو ئاگادار دەکاتەوە و داوادەکات هاوڵاتییان بۆ ماوەیەک دەست بە ئاوەوە بگرن، تا ئەوکاتەی گرفتەکە چارەسەر دەبێت.

لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، ئاشکرایکرد کە “بەهۆی باران بارینێکی زۆر لەحاجی ئۆمەران و سنورەکانی دەوروبەری کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەکە شێلوو دەبێت کە دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازەکان داواکارین دەست بەئاو وە بگرن تا چارەسەر دەکرێت”.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا و بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر بێ ئاو بوون و ئەمەش نیگه‌رانی هاوڵاتییانی شارەکەی لێکەوتەوە، دوای ماوەیەکیش ئیدارەی پارێزگای هەولێر بەڵێنی چارەسەرکردنی یەکجارەکی بۆری ئاوی ئیفراز سێ و کێشەی کەمئاوی شارەکەی کرد، بەڵام دوای هەفتەیەک لەو بەڵێنە، جارێکی دیکە بۆریەکە شکایەوە و بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر بێ ئاو بوونەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button