نرخی نه‌وت لە ئاستێکی نزمدایە و 9 دۆلار دابەزیوە

لڤین:

نرخی نه‌وت لە ئاستێکی نزمدایە و بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرمیلێک نه‌وت نزیکەی 9 دۆلار دابه‌زیوە.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە 66 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاند، ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی پێوانه‌ییی بوو له‌ دووساڵی ڕابردوودا، بەڵام بەگوێرەی نرخی ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوت نزیکەی 9 دۆلار دابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button