لە بەنداوی سماقوڵی گەنجێک خنكا

لڤین:

بەرگری شارستانی كۆیە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، گەنجێكی ٢١ ساڵان لە بەندوای سماقوڵی ( بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەكردن ) خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرای کردووە،”ئێوارەی ئەمڕۆ ( ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢١ )، هاوڵاتییەكی بە رەگەز عەرەب بە ناوی ( عەباس محەمەد ئیبراهیم )، تەمەن ٢١ ساڵ، دانیشتوی هەولێر، پیشە کاسب، لە بەنداوی سماقوڵی بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردن خنکاوە.”

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە داوای لە هاوڵاتیان كردوە بۆ سەلامەتی گیانیان دوربکەونەوە لە مەلەکردن و پابەندی تابلۆی رێنماییەکان بن بۆ ئەوەی ئاسودەیی کەسوکاریان تێک نەچێت و گەشتێکی سەلامەت ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button