هەڵوێستێکی سەرۆکی فەڕەنسا تورکیا نیگەران دەکات

لڤین:

ئەمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەشێوەیەکی فەرمی لە کۆشکی ئەلیزێ پێشوازیی لە شاندێکی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی بەڕێوەبەری خۆسەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە،” ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە / MSD)، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزۆر لەگەڵ ئەمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەتەوە.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە بە تایبەتی قەیرانی سوریا و هەروەها خستنەڕووی پێشنیازەکانی چارەسەر، گفتوگۆ کراوە.”

ئاماژە بەوەیشداروە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و مۆدێلە بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکەکەی کرا و باسیش لە گەمارۆی سەر باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا کرا.

هەروەها هاتووە، شاندەکە لەبارەی تێکۆشان لە دژی داعش زانیاریی وردیان بە ماکرۆن دا و باسیان لەوە کرد، داخستنی دەروازە سنوورییەکان کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button