لاهور شێخ جەنگی پەیامێک ئاڕاستەی عەلی باپیر دەکات

لڤین:

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢١ ) و یەکەم ڕۆژی چەژنی قوربانی پیرۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد و تیایدا هاتوە،” هیوادارم جەژنی قوربان خێرو خۆشیی لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ هەموو موسڵمانان‌و مرۆڤایەتیی، جەژنێكی پڕ بەختەوەری‌و ئاشتی‌و خۆشی بێت بۆ هەموو لایەك، ئەم جەژنە هۆكارێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئارامی‌و سەقامگیری‌و سەرخستنی هەوڵەكانی هەموو لایەنە كوردییەكان بۆ سەركەوتن بەسەر ئالنگارییەكاندا”.

 

دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی :

 

برای بەڕێزم، مامۆستا عەلی باپیر

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە جوانترین پیرۆزبایی لەجەنابتان‌و خێزان‌و خانەوادەی بەڕێزتان دەكەم.

هیوادارم جەژنی قوربان خێرو خۆشیی لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ هەموو موسڵمانان‌و مرۆڤایەتیی، جەژنێكی پڕ بەختەوەری‌و ئاشتی‌و خۆشی بێت بۆ هەموو لایەك، ئەم جەژنە هۆكارێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئارامی‌و سەقامگیری‌و سەرخستنی هەوڵەكانی هەموو لایەنە كوردییەكان بۆ سەركەوتن بەسەر ئالنگارییەكاندا.

بەو ئومێدەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ڕۆژەكانی ئەم جەژنە بەئارامی‌و ئۆقرەیی بەسەربەرن.

لەشساغی‌و سەركەوتنی بەردەوام بۆ ئێوەو، بەرەوپێشچوون‌و گەشەسەندنیش بۆ گەل‌و هەرێمەكەمان، هەموو ساڵێك هەر بەخۆشیی.

هەرشادو سەركەوتووبن

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button