ئاگر لە بینای وەزارەتی تەندروستی عێراق کەوتەوە

لڤین:

ئەمڕۆ دوو شەممە  ئاگرێک لە یەکێک لە نهۆمەکانی بینای وەزارەتی تەندروستی کەوتوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە ئاگرێکی گەورە لە ژمارەیەک نهۆم لە نێو بینای وەزارەتی تەندروستی لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتۆتەوە دەستبەجێ تەواوی فەرمانبەران بیناکەیان چۆڵکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە بینای وەزارەت و دەستیان کرد بە هەوڵدان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە کردوە.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و بەرگری شارستانی ڕایانگەیاند، دەستبەجێ لە ڕودانی ڕووداوەکە بینای وەزارەت چۆڵکراوە و کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە کراوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

ئاماژەیان بەوە کرد، تیمەکان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن و تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button