بافڵ تاڵەبانی بەبێ گەڕانەوە بۆ پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی خۆی وەک سەرۆک دەناسێنێت

لڤین:

بافڵ تاڵەبانی پێشناوی خۆی لە هاوسەرۆکەوە گۆڕیوە بۆ سەرۆک و بۆ پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەشی نەگەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ بەیانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبوویەوە و راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ناوی وەک سەرۆک هێناوە.

هەرچەندە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بۆ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، پێشگری هاوسەرۆکی دیاری کردووە، بەڵام لە دواین کۆبونەوەیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی لە راگەیەندراوی کۆبونەوەکە دەڵێت “سەرۆک بافڵ”.

ناوهێنانی خۆی وەک سەرۆک بە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ لێک دەدرێتەوە کە پێویستە هەریەکە لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی لە کاتی ناوهێنانی خۆیان وەک هاو سەرۆک ناوی خۆیان بهێنن.

راگەیەندراوی ئەمڕۆی کۆبونەوەکە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

راگەیەندراوەکانی پێشتری

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button