تەندروستیی ئەمریکا وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین فایزەر ڕەتیدەکاتەوە

لڤین:

دوای ئەوەی هەردوو کۆمپانیای فەیزەر و بایۆنتێکی دروستکەری ڤاکسینی فایزەر دژی ( COVID-19 ) داوای نیازی خۆیان ئاشکراکرد تاوەکو داوای ڕەزامەندیی بکەن بۆ هەڵمەتی کوتانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەیان بۆ ئەو کەسانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا وەڵامیدایەوە و دەڵێت، ( پێویست بە وەرگرتنی ژەمی سێیەم ناکات ).

هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک، ڕۆژی ( پێنج شەممە، ٨ی تەمموزی ٢٠٢١ )، ڕایانگەیاند،” کە دەیانەوێت ڕەزامەندی وەربگرن بۆ دابەشکردنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر بۆ ئەو کەسانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری سیستمی بەرگریی جەستەیان.”

جێگەی ئاماژە پێدانە، هەردوو دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ( FDA ) و سەنتەری چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا ( CDC ) لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند،” لێکۆڵینەوەمان لەوەکردووە کە ئایا ئەوانەی ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە پێویستدەکات ژەمی سێیەم وەرگرن یان نا.”

ئاژانسی فرانس پرێس لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە داواکاری هەردوو کۆمپانیاکە، ئاشکرای کردووە،” ئەوانەی ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە پێویستییان بەوە نییە ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە وەربگرن، لە ئەگەری ئەوەی دەرکەوت لەجیهاندا پێویستیە ژەمی دیکەی ڤاکسین دابەشبکرێت ئێمە ئامادەین بۆ ئەو هەنگاوە.”

ئەو داوایەی فایزەر و بایۆنتێک لەکاتێکدایە زنجیرەی گۆراوی دەلتا لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا بڵاوبووەتەوە و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاش ژمارەی تووشبووان زیاتر دەبێت.

هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک،ئاسکرایان کردووە،” نمونە تاقیکراوەکان دەریانخستووە، وەرگرتنی ژەمی سێیەم دوای شەش مانگ لەوەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسین دەتوانێت بەرگرییەکی تەواو و جێگیر لە کەسەکەدا دروستبکات، ئاستێکی باڵای بەرگری دروستدەکات.”

ئاماژەیان بەوەشکردووە،” ئەوانەی ژەمی سێیەم وەردەگرن ئەو بەرگرییەی دروستیدەکەن ( پێنج بۆ دە ) جار بەهێزترە لەوانەی ژەمی یەکەم و دووەمیان وەرگرتووە.”

سەبارەت بە بەرگری دژی زنجیرەی دەلتا کۆمپانیاکان ڕونیانکردووەتەوە،” ژەمی سێیەم دەتوانێت بەرگری دژی جۆری دەلتاش دروستبکات.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button