تاڵیبان له‌ ٨٥٪ ی خاكی ئەفغانستانی كۆنترۆڵكردوه‌

لڤین:

وتەبێژی تاڵیبان، له‌ 85%ی خاكی ئەفغانستانمان كۆنتڕۆڵكردوه‌و، رێگەش نادەین بە بوونی داعش لەسەر خاكی وڵاتەكەمان.


شەهابەدین دیلاوەر وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیاوه‌ رایگه‌یاند،” كه‌  بۆ ماوەی 20 ساڵ ئةفغانستان بە دەست داگیرکەرەوە دەیناڵاندو، لە ئێستادا توانیویانه‌ له‌ ٨٥٪ی خاكی ئەفغانستان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.”

ناوبراو راشیگه‌یاند.” كه‌ بەردەوام ده‌بن له‌سه‌ر خەبات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ بۆیٔەوەی یٔەمریکا و وڵاتانی دیکە دان بە مافەکانیاندا بنێن لە دیاریکردنی چارەنووسیان و هەموو رێوشوێنێکیش دەگرینه‌ بۆ رێگریكردن له‌ بوونی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەسەر خاکی ئەفغانستان.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button