یەكێتی بەڵێندەران ئاماری کۆمپانیا مایەپوچ بووەکانی سلێمانی ئاشکراکرد

لڤین:

یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ( ٧٥٪ )ـی كۆمپانیاكانی سلێمانی مایەپوچ بوون و هەلی كار بۆ ( ١٢٠ ) هەزار كەسیش نەماوە.

میران كامیل وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان، بە رۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی وتووە،” لە دەرئەنجامی چەند ساڵەی قەیرانی دارایی و وەستانی پرۆژەكان، ٨٥٠ كۆمپانیا لە سلێمانی مایەپوچ بوون كە دەكاتە رێژەی ( ٧٥٪ )ـی كۆمپانیاكان”.


رونیشیكردووەتەوە،” زیاد لە (  ١٢٤٧ ) كۆمپانیا وەستێندراون و  زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دیناریش لەبانكەكانی سلێمانی بلۆككراون”.


وتەبێژەکە جەختی لەوەشكردووەتەوە،” قەیرانی دارایی و وەستانی پرۆژەكان بووەتە هۆی نەمانی هەلی كار بۆ زیاتر لە ١٢٠ هەزار لە پرۆژەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button