پرۆسە هاوبەشەکانى عێراق:

لێکۆڵینەوەکانی سەر فڕۆکەخانەى هەولێر گەیشتوونەتە زانیارى گرنگ و تایبەت

لڤین:

شەوى سێشەممە، لە ڕێگەى درۆنى بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر، ئەوەش لەکاتێکدا بوو پێشتریش چەند جارێکى تر لە ڕێگەى درۆن و موشەکەوە هێرش کراوەتە سەر ئەو فڕۆکەخانەیە و دەسەڵاتدرانى هەرێمیش گروپە میلیشیاکانى سەربە حەشدى شەعبى تۆمەتبار دەکەن و چەند گروپێکیش هێرشەکانیان گرتووەتە ئەستۆى خۆیان.

لیوا تەحسین خەفاجى، وتەبێژى سەرکردایەتى پرۆسە هاوبەشەکان ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٨ى تەموزى ٢٠٢١ ) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاندووە،” لیژنەى پێکهێنراو لە فڕۆکەخانەى هەولێر بە هەماهەنگى لەگەڵ هەواڵگرى فیدراڵیدا کاریان لە لێکۆڵینەوەکاندا کردووە.”

ڕونیشیکردووەتەوە،” زانیارى گرنگ و بەسود دەستکەوتوون و بوونەتە هۆى بەرەو پێشچوونى ڕێچکەى لێکۆڵینەوەکان، توانیمان بگەینە ئەنجامى پێشکەوتوو لەو مەلەفەدا.”

وتەبێژەکە لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى،” ئەو زانیاریانە دەبنە هۆى خێراکردنى دەستگیرکردنى ئەوانەى لە هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێرەوە تێوەگلاون.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button