لە دهۆک 500 دۆنم پوشوپاوان و دارستان سوتا

لڤین:
ماوەی دوو ڕۆژبوو ئاگرێك لە چیای زاوای دهۆك کەوتبوە و ئەمڕۆ دوای سوتانی 500 دۆنم پوشوپاوان و دار، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک، ڕاگەیاند، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی دوێنێ، ئاگرێك لە چیای زاوا لە سنوری پارێزگای دهۆك كەوتەوە و بە بەشداری پێنج تیمی ئاگركوژێنەوەی دهۆک، ئەمڕۆ ئاگرەکە كۆنترۆڵكرا.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک، ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتەوە، بەڵام زیاتر لە 500 دۆنم زەویی و پوشو پاوان و داری چیاکە سوتاوە و لیژنەیەکیش بۆ زانینی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە پێکهێنراوە.