وەزارەتی دارایی روونکردەنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابوریی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی بە پێی یاسا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ جۆرە بڕوانامەیەكی نییە.

وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا  دەڵێت: پاڵپشت بە یاسای چاكسازی و لە موچە و دەڕماڵە بە ژمارە (2) ساڵی 2020 و بە نوسراوی (ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بە ژمارە (2874) كە بەرواری 7/3/2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كردووە باس لە چاوخشاندن بەسەرجەم موچە و دەڕماڵەی  بەخشین و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەران دەكات، بەو پێیە وەزارەتی ئابوری بە گشتاندنی ژمارە (7)  بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت گشتاندنی دەركردووە.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە “گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بە بێ مۆڵەتی خوێندن بە دەر لە یاسا و ڕێنمایە بەركارەكان. بڕوانامەیان بە دەست هێناوە”.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە ئەوان ئەو دەسەڵاتەیان نییە بڕوانامە هەڵبوەشێننەوە و دەشڵێت: هەموار كردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی ئاماژەیان پێدراوە لێكەوتە داراییەكانی هەمواركردنی بڕوانامەكانیان هەڵدەوەشێتەوە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە ” لە ڕۆژانی  داهاتوو ڕوونكردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی دەردەچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button