وەبەرهێنانی هەولێر هاوڵاتیان لە نەکردنی مامەڵەیەک ئاگادار دەکاتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک گرێ بەستی کڕین و فرۆشتن بە پێکهاتە بازرگانیەکان و شووقەی بازرگانی لە پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام نەدەن.

بەپێی نوسراوێک کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، ئاراستەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کردووە، داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک گرێ بەستی کڕین و فرۆشتن بە پێکهاتە بازرگانیەکان و شووقەی بازرگانی لە پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن چونکە وەبەرهێنەر خاوەنی ئەو زەویە نیە کە ئەو پێکهاتە بازرگانیی لە سەر ئەنجام داوە.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە “هەر گرێ بەستێک لە سەر بەشی بازرگانی ئەنجام درا بێت یا خود ئەنجام بدرێت لە داهاتوو بە پووچەڵ و نایاسایی ئەژمار دەکرێت” هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی سزاییی یاسایی دەکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button