بەهۆی خواردنی ماسی ١٧ كەس ژەهراوی بوون

لڤین:

نەشوان بەرزەنجی وتەبێژی تەندروستی بەردەڕ‌ەش، بە ماڵپەری فەرمی یەكێتیی ڕ‌اگەیاند،” لە خواردنگەیەك لە مەندان سەر بەقەزای بەردەڕ‌ەش 17 كەس بەهۆی خواردنی ماسی ژەهراوی بوون.”

وتەبێژەکەی تەندروستی ئاشکرایشی کردووە،” دەستبەجێ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قائمقامییەت بەهۆی پابەندنەبوونی بەڕ‌ێنماییە تەندروستییەكان شوێنەكە داخرا”.

هەروەها ڕایشیگەیاندووە،” سامپڵی خواردنەكە وەرگیراو و بۆ تاقیگەی دهۆك نراوە بۆ پشكنین و زانینی هۆی ژەهراوی بوونەكە”.

سەبارەت بە باری تەندروستی ئەو كەسانەی كە ژەهراوی بوون وتیشی،” لە نەخۆشخانەی بەردەڕ‌ەش چارەسەری پێویستیان بۆكراوە و باری تەندروستیان باشە”.

ناوچەی مەندان دەكەوێتە سنووری قەزای بەردەڕ‌ەش كە كۆمەڵێك خواردنگەی تایبەت بە ماسی لێیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button