بە مەبەستی دزی کردن دوو ژن هێرش دەکەنە سەر ماڵێك

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاند،” کاتژمێر ( ١ )ی دوانیوەڕۆ هاووڵاتییەك بەناوی ( ژ، ز، ک) لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٧ پیشە ژنی ماڵ دانیشتووی ڕانیە/ گەڕەکی نەورۆز گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە کەمێك باری دەرونی تێکچوە بوو بۆ ئەو مەبەستەش چارەسەری پێویستی بۆ کرا.”

ئاماژە بەوەیشداروە کە،” بە ووتەی خۆی دەڵێ کاتێك بە تەنیا لە ماڵەوە بووم دوو ئافرەت کە دەم و چاوی خۆیان داپۆشیبوو هاتنە سەر ماڵەکەم یەکێکیان چەقۆی خستە سەر ملم و لە ژێر هەڕەشەی کوشتندا بڕێك پارە ئاڵتونمان هەبوو هەموویان برد.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕین دا هاتووە،” مەلەفی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لە ڕووداوەکە بەردەوامە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button