زیاد جەبار:

مانگی ڕابردوو تەنها ٣٠٠ ملیۆن دۆلار چووەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم

لڤین:

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، داهاتی نەوت شەفاف نییە و زیاتر لە ٧٠٪ پارەی فرۆشی نەوت بۆ كۆمپانیا و قەرز دەڕوات

 زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندوە،” لەئێستادا ( ٨٢٢ ) كۆمپانیا لەبواری نەوتدا لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن كە هەدەردان و گەندەڵییەكی زۆری تێدایە و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گرێبەستەكاندا بچێتەوە“.


سەبارەت بە داهات و بڕی نەوتی فرۆشراوی هەرێم، ئاشکرای کردووە،” ڕۆژانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی ( ٤٦٠ )  هەزار بەرمیل نەوت بە پارەیەكی زۆر دەفرۆشت و ( ٧٠٪ ) پارەی فرۆشی نەوت بۆ كۆمپانیا و قەرزەكان دەڕوات و پێویستە حكومەت پێداچوونەوە بە داهاتی نەوت بكات، چونكە شەفاف نییە، بۆ نموونە مانگی ڕابردوو تەنها ( ٣٠٠ ) ملیۆن دۆلار چووەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم“.


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئاماژەی بەوەیشداووە،” پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازی لە سەرچاوەكانی داهات بە تایبەتی داهاتە نەوتییەكان بكات“.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button