هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاروانێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گه‌یه‌نێته‌ رۆژئاوا

لڤین:

ئاژانسی هه‌واڵی سوریا “سانا” ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگەیاند،” هێزەکانی ئەمریکا له‌ڕێگه‌ی ( ٣٨ )  بارهه‌ڵگره‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان تانك و چه‌ندین جۆر چه‌كی قورس و مامناوه‌ندیان هه‌ڵگرتبو، له‌رێگه‌ی سنوری حه‌سه‌كه‌ و ده‌روازه‌ی وه‌لیدی نافه‌رمیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی رۆژئاوا کردووە.”

ئاژانسەکە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،” سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌ك و پێداویستیه‌ سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌هێزكردنی بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌یه‌تی له‌ سنوری جه‌زیره‌”.

ئاشکرایشی کردووە،” شه‌وی رابردوش، له‌ڕێگه‌ی ( ٣٣ )  ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه‌، كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی به‌ڕێگای ده‌روازه‌ی وه‌لید و له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی رۆئاڤای كوردستان كران”.

له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێكدا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یان ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ سنوره‌كانی حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاڤای كوردستان له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گواستوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button