١٠ تیرۆریستی سەربە داعش دەستگیركران

لڤین:

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە كەركوك ١٠ تیرۆریستی سەربە داعش دەستگیركران

ئەمڕۆ ( شەممە، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە،” لەسەر بنەمای چەند زانیارییەكی وردی هەواڵگری، مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەكانی فیدراڵ سەربە وەزارەتی ناوخۆ، توانیان ١٠ تیرۆریست دەستگیربكەن كە بەپێی حوكمەكانی ماددەی 4ی تیرۆر بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ داعش داواكراو بون.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە،”  ئەو ١٠ كەسە شانەی نوستوی داعش بون لە پارێزگای كەركوك و پشتیوانی لۆجیستییان بۆ چەكدارانی داعش دابین كردوەو پێشتریش هەندێكیان وەك چەكداری داعش لە كەرتی كەركوك كاریان كردوە.”

شانەی ئەمنی ئەوەشی خستۆتەڕو كە وتەی سەرەتاییان لێ وەرگیراو لە روی یاساییەوە دانیان بەوەدا نا بۆ داعش كاریان كردوەو رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button