لوقمان وەردی:
پارەی کۆمەکی سندوقی شێرپەنجە بدەنەوە ، باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت

لڤین:
لوقمان وەردی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت دروست بوونی کێشە بۆ نەخۆشخانەی هیوا، نوسیویەتی،” پارەی کۆمەکی سندوقی شێرپەنجە بدەنەوە ، باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت.”
دەقی نوسینەکە:
بەپێی یاسای ژمارە ١١ ساڵی ٢٠١٢ سندوقێک دروستکراوە
بەناوی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە .
ئەم سندوقە کەسایەتی مەعنەوی و دارایی ، کارگێری سەربەخۆی ھەیە ، بەستراوەتەوە بە وەزارەتی تەندروستی .
ئەرکی ئەم سندوقە دابین کردنی باشتری خزمەتگوزاری تەندروستیە بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە لە دابین کردنی پێداویستی چارەسەری و دەرمان و ئامێری پزیشکی لە بنکەکانی پسپۆری ، چارەسەرکردن لەناوەوەو دەرەوەی ووڵات .
یەکەم : بەشێک لە سەرچاوەکانی دارایی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە پێکدێت لە:
١- زیادکردنی ٥٪ لەباج و رسوماتی مەشروب و جگەرە بۆ سندوقی شێرپەنجە .
٢- پێدانی ٥٠٪ ی لەو بژاردنانەی بەدەست دێیت لە شتومەک و خۆراکی سەرپێچی کاری تەندروستی .
٣- پێدانی ٢٥٪ ی بژاردنی بەدەستھاتوو بەپێی یاسای چاودێری تەندروستی .
٤- پێدانی ٥٪ ی رەسمی تۆماری ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێل و نوێکردنەوەی ساڵانە.
٥- تەرخانکردنی ٥٪ ی بژاردنی سەرپێجی ھاتوو چۆ.
٦- پیتک و کۆمەک بەخشین لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات کە پێشکەشی سندوق دەکرێن
٧-بوجەی تەرخانکراوی ساڵانە لەلایەن حکومەت .
دووەم : 7 حەوت ملیار دیناری کۆمەکی شێرپەنجە لە دھۆک نەگەراوەتەوە بۆ سندوق؟
سەرجەمی ئەم پارانەی کۆمەکی سندوقی شێرپەنجە دەچێتە سەر رەسیدی بانقەکانی کوردستان ، باخان ، فیدراڵ ، زاگرۆس ، بەڵام حرکەی پارە لە
١- لە ھەولێر لە بانقی فیدڕاڵ .
٢- لە سلێمانی لە بانقی باخان .
٣- بەڵام لە دهۆک تائێستا ھیچ بانقێک نییە بۆ حرکەی پارەی سندوقی توشبوانی شێرپەنجە .
لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ساڵی ٢٠٢١ داھاتی کۆمەکی شێرپەنجە تەنھا لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی دھۆک ٧ حەوت ملیار دینار بووە، نەگەراوەتەوە بۆ سندوقی کۆمەکی توشبوانی شێرپەنجە ، بۆیە وەزارەتی تەندروستی بە نوسراوی ژمارە ٢٧٠ لە ١١-١-٢٠٢١ داوای ئەو ٧ حەوت ملیار دینارەی پارێزگای دھۆک دەکات لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیران بۆی بگەرێتەوە؟
سێیەم : زیاتر لەساڵێکە وەزیری تەندروستی بەنایاسایی خۆی کردوە بەسەرۆکی سندوقی شێرپەنجە ؟
ھەر بەپێی ئەم یاسایە ئەنجومەنی بەرێوەبردنی سندوق پێک دێت لە :
١- بەرێوەبەری سەنتەرەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە پارێزگاکانی ھەرێم .
٢- نوێنەری وەزارەتی دارایی .
٣-نوێنەری وەزارەتی تەندروستی .
٤-شارەزاو راوێژکارێک لەوانەی پسپۆرن لە ناوەوەو دەرەوەی وەزارەتی تەندروستی.
٥- سەرۆکی سندوق لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەن ھەڵدەبژێردرێت.
دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی سندوقی شێرپەنجە بوو بە وەزیری پلاندانان ، ماوەی زیاتر لە سالێکە وەزیری تەندروستی بە نایاسایی خۆی خۆی کردوە بەسەرۆکی سندوق ، ئەمەش پێچەوانەی برگەی پێنجە لە ماددەی شەشەمی یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٢ یاسای سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان ، بەپێی ماددەی شەش ئەرکی وەزیر بەدواداچوونی ئاستی پابەند بوونی سندوق بە حوکمەکانی یاسا لە ئەستۆدەگرێیت نەک خۆی ببێتە سەرۆکی سندوق؟
چوارەم : لە نەخۆشخانەی ھیوا کێشەی دەرمان بۆ چی دروست بوو؟
بەپێی بەدواداچوونی ئێمە تا ئێستا لەسەر ئاستی ھەرێم نەخۆشخانەی ھیوا باشترین خزمەتگوزاری چارەسەری شێرپەنجە پێشکەش بەھاوڵاتیان دەکات ، نەک ھەر بۆ شاری سلێمانی بەڵکو بۆ بەشێک لە ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری ھەرێم و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و تەنانەت لە ناوەراست و خوارووی عێراقیش ژمارەیەک ھاوڵاتی بۆ چارەسەر روو لە ھیوا دەکەن ، بەمەش لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکە دروست بووە.
لە ساڵی رابردوو زیاتر لە ٢٥ بیست و پێنج ملیار دینار پارەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی کڕینی دەرمانی شێرپەنجە لە بانقی باخانی سلێمانی بەکاش سەرف کراوە ، بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک .
کەچی لە بانقی فیدراڵی ھەولێر تەنھا ٢٪ ی پارەی گرێبەستی بۆ کۆمپانیاکان سەرف دەکرا لە مانگێکدا، ئەمەش وایکردوە کۆمپانیاکان بە ئاسانی گرێبەست لەگەل وەزارەتی تەندروستی نەکەن بۆ ھێنانی دەرمانی شێرپەنجە و لەلایەکی تر گەر بشیکەن بۆ ھەر ئایتمێک بە نرخی چەند قات گرانتر دابین بکەن .
دوای ئەوەی خواست و داواکاری زۆری کۆمپانیاکانی گرێبەستی دەرمان بۆ چەکی بانقی باخان دروست بوو ، بریاردرا بانقی باخانی سلێمانی تەنھا پارەی کرینی دەرمانی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی سەرف بکات ، کەچی بەداخەوە بەبریارێکی حکومەت رێگری کرا چیتر پارەی کاش بۆ کۆمپانیاکانی ھێنانی دەرمانی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەی ھیوا سەرف بکرێت بەڵکو ھاوشێوەی ھەولێر بریاری پێدانی تەنھا ٢٪ ی ھەقی کۆمپانیاکان بەسەر بانقی سلێمانیش سەپێنرا لەو حاڵەتەش کۆمپانیاکان ھێنانی دەرمانیان راگرتوە، بۆیە ئەزمەی دەرمان دروست بووە .
– بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لە ئێستادا ئەم سێ ھەنگاوە بەپەلە بنرێیت:
١- پێویستە حکومەت دەست بەجێ بریاری تەنھا ٢٪ی پارەی مانگانە بۆ کۆمپانیاکانی دابینکردنی دەرمان ھەڵوەشێنیتەوە ، دەستەلاتی سەرف کردنی پارەی کاش لە سندوقی شێرپەنجە بۆ ھیوای سلێمانی و نانەکەلی ھەولێرو ئازادی لەدھۆک بگەرێنێتەوە.
٢-ھەوەھا پارەی سیستەمی لەبڕی نۆرینگە (بدل عیادات ) وەک خۆی بەبێ کەمکردنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی چارەسەری شێرپەنجە مانگانە سەرف بکرێت.
٣- نابێیت چیتر وەزیری تەندروستی بەنایاسایی سەرۆکی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجەبێیت ، دەبێیت سندوق سەرۆکێکی بۆدیاری بکرێیت و ئەنجومەنی سندوق رێک بخرێتەوە .
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21