ئێرانییەک بەتۆمەتی شاردنەوەی کۆچبەران سزادەدرێت

لڤین:

پیاوێکی ئێرانی بە تۆمەتی شاردنەوەی 12 کۆچبەری عێراقی لە نێو قەنەفە و کەلوپەلی ناوماڵدا دەستگیرکرا.

پیاوێکی ئێرانی بە تۆمەتی شاردنەوەی 12 کۆچبەری عێراقی لە نێو قەنەفە و کەلوپەلی ناوماڵدا دەستگیرکرا، پاش ساغبونەوەی تاوانەکە بەسەریدا بڕیاردرا کە سزای سێ ساڵی بەسەردا بسەپێنرێت.

قاچاخچییەکە بە نیازی ئەوە بووەکۆچبەران لە فڕەنسا وبەلجیکاوە بپەڕێنێتەوە بۆ بریتانیا قاچاغچییە ناوی ئارمان یوسف ڕەحمانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتە، تەمەن 21 ساڵان بەنیاز بوە لە فڕەنسا و بەلجیکاوە کۆچبەرەکان بپەڕێنێتەوە بریتانیا.

لەکاتی گەیشتنیاندا بۆ سنوری بریتانیا ئەفسەرانی هێزی سەرسنوری بریتانیا لۆرییەکانیان پشکنی و 12 کۆچبەری عێراقی خوار 18 ساڵانیان دۆزییەوە وەک پەنابەرێک بێڕێزی بە یاسای بریتانیا کردوە لە کاتێکدا بریتانیا ئارامی و پاراستنی بە ڕەحمانی بەخشیوە بەهۆی ئەمەشەوە ڕووبەڕووی سزا بۆتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button