سۆران عزیز:

چارەسەری کێشەی نەخۆشخانەی هیوا و کێشەکانی

لڤین: سۆران عزیز

بەر لە هەموو شت پێویستە ئەو ڕاستیە بزانین کە هەر کێشەیەک لە هەر سەکتەرێک لە کۆمەڵگادا ڕو بدات بە پلەی یەکەم دەسەڵات بە گشتی لێی بەر پرسیارە ، دواتر بەڕێوەبەرە ناوچەیەکان بە هەمان ئەندازە شەریکن لە کێشەکانداو بەرپرسیارن .
کورت و کرمانج ڕاستگۆیانە قسە بکەین ،کێشەی بڕی پارەی ئیستیشاری کادیرانی پزیشکی کە شەش مانگە نەدراوە بە دکتۆر و کارمەندانی پزیشکی ، سەرچاوەی ئەو مانگرتنەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕویدا هۆ کارە بۆ سەرەتای کۆتای هێنان بەم کێشەیە . چۆن ؟؟؟
چەند ساڵێکە لە سایەی ئەو پارەیەی کە وەک خێر و زەکات و مرۆڤایەتی و نیشتیمانی پەروەری و بەشێک لە داهاتی ناوخۆ کە وەک باج لە خەڵکەکە وەردەگیرا لە مرور و زەریبە ، بە ناوی نەخۆشخانەی هیواوە پەخشآن و تەخشآن دەکرا و کۆمەڵێک خەڵک لێی سود مەند بون بە شێویەک دابەش دەکرا کە ئێستا خۆیان دور کەوتونەتەوە لە خەستەخانەکە و لە کەرتی تایبەت بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکان کار دەکەن بە مەبەستی زیاتر دەوڵەمەند بون لەسەر حسابی تەندروستی گشتی خەڵك .لە لایەکی ترەوە شکستی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیە تەندروستیەکانە لە شآرەکان کە وابەستەی حیزبن و بە ڕێنمایەکانی ئەوان کار دەکەن چ لە زۆنی زەرد یان سەوز.
ئەوەی پێویستە باس بکرێت ئەوەیە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە لە ڕوی پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری بۆ توشبوانی شێر پەنجە ( بەڵام بە هیمەتی دەسەڵات نا ، بەڵکو بەو هاوکاریەی کە خەڵکی پێشکەشی کردوە بۆ ئەم بوارە )
بە داخەوە ئیمڕۆ بەدیلی ئەم خەستەخانەیە دروست بوە لە کەرتی تایبەت و دەیەوێت شکست بە هاوکاری خەڵک بهێنێت و سود وەر بگرن لەو نەخۆشآنەی کە توشێ شێر پەنجە بون و هەرچی توانای مادیان هەیە بیگوشن لە پێناو قازانجی تەماعکارانەی خۆیاندا . بۆیە پێویستە کە هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە :
 ١- دروست کردنی لیژنەیەک لە پزیشکانی خانە نشین و پارێزەرانی خانە نشین و کارمەندانی پزیشکی خانە نشین و کەسانی دڵسۆزی ئەم شارە بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەو سندوقی شێر پەنجەیە و کۆکردنەوەی و دابەشکردنی بە پێی پێویست . دەرهێنانی لە چنگی دەەڵات و ئیدارەی تەندروستی شارەکە
 ٢ – دوبارە پیا چونەوە بەسەر میلاکاتی پیویست بۆ ئەنجام دانی کاری ئەم نەخۆشخانەیە بەدەر لە کاری دەوامی ڕەسمی خۆیان واتا بە پێی پێویست پارە سەرف بکرێت بۆ کادیرانی پزیشکی ( چونکە ئەو بڕە هاوکاریانە تەنها بۆ خۆشگوزەرانی کارمەندان نیە بەڵکو بۆ هەردوو لایە کە نەخۆش دەبێت سود مەندی یەکەم بێی لێێ ).
 ٣- بەڕێوەبەریەتی تەندروستی سلێمانی وەک ئەرکی حکومی بەرپرسیارە لە دابین کرنی موچەیەکی شیاو و جێگێر بۆ هەموو کادیرانی پزیشکی ئەم بەشە ، کەوا لە ئێستادا وەک مشە خۆرێک بوە بە بەشێک لە بەهەدەر دان و زیان گەیاندن بەم سندوقی هاوکاریە.
٤- ماوەتەوە ئەوەی بڵێین نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر و ئازادی لە دهۆک دەبێت بە هەمان ڕیچکە کار بکەن و دەسەڵات و حیزب و مشەخۆرەکان دور بخرێنەوە لە پاسەوانی ئەم سندوقانە .. چونکە گەر وا بڕوات ساڵی ئایندە دەبێت باس لەوە بکەین کام خەستەخانەی ئەهلی باشتر و هەرزانترە بۆ توشبوانی شێرپەنجە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button