لاهور شێخ جەنگی:

دەبێت کۆتایی بهێندرێت بە مەسەلەی پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

لڤین:

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە،” ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبووین”.

نوسیویشیەتی،” لە دیدارێکدا سوپاس و پيزانینمان پیشکەش کرد بۆ ئەو کار و هەنگاوانەی کە لە ماوەی مانەوەی لە پۆستەکەیدا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێی کردوون و هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا، دواتر بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق”.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە،” جەختمان کردەوە لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە بوونەتە مایەی بەردەوامی کێشە و قەیرانەکان، ئەویش لە ڕێگەی ڕەخساندنی دیالۆگی نیشتمانیی و بنیاتنەر و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە سیاسییەکان لە نێوان هەموو لایەنەکانەکان”.

ئاشکرایشی کردووە،” سیاسەتە ڕاست و دروستەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان دووپات کردەوە بە ئاڕاستەی بەغدا و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ‌‌‌حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و پەنابردنە بەر دەستوور کە دەرەنجامی فشار و پێداگریی و هاندانی هەردوولا و سەردان و کۆبوونەوەکانمان بوو لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان لە بەغدا، کە خۆشبەختانە لە ئێستادا ئاماژەکانی جێبەجێکردن و پابەندییەکان بە ڕێککەوتنەکە بەدەردەکەون، یەکێک لە گرنگترین دەرئەنجامەکانی ئەو رێککەوتنەش دوای دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، مەسەلەی پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە کە دەبێت کۆتایی پێبهێندرێت”.

هاوسەرۆک ئاماژەیشی بەوە کردووە،” بە گرنگییەوە باسمان لە چاکسازیی و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە کرد و ئامادەیی و پشتیوانیی یەکێتییمان دووپات کردەوە بۆ ئەو پرۆسەیە، پێزانینمان پێشکەش بە تیمی سەربازیی بەریتانیا کرد لەنێو هێزەکانی هاوپەیمانی نيودەوڵەتی کە ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لەو پرۆسەیەدا.

لە کۆتایدا ڕایگەیاندووە،” ئاماژەمان بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کرد و جەختمان لە گرنگی و چارەنوسسازی پرۆسەکە کردەوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و چاکسازیی و بەدیهێنانی ئامانجەکان، داوای یەکڕیزیی و یەکدەنگیی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانمان کرد کە بێنە ژێر چەتری هاوپەیمانی کوردستان، چونکە بەیەکەوە دەتوانین پێگەی کورد لە بەغدا و پارلەمانی عێراق بەهێز بکەین”.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button