تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ناوەند یەک دەخرێن

لڤین:

لە لیدوانێکیدا بۆ میدیاکان ، لیوا تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتى هاتووچۆى عێراق، ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ١٦ى حوزەیرانى ٢٠٢١ ) ئاماژەى بەوە کرد، “هەرێمى کوردستان لەئێستادا لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کار دەکات کە ماوەى 10 ساڵە ئێمە کارى لەگەڵ دەکەین”.

هەروەها وتیشی، “روانین و رێککەوتنێکى سەرەتایى لەنێوان ئێمە و هەرێمدا هەیە بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل لەنێوان هەرێم و بەغدا”.

بەڕێوبەرەکە ڕونیشیکردەوە، “بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆ لە هەرێمى کوردستان هەمان کارى پێشووى ئێمە دەکەن کە بریتییە لە پەنجەمۆر و واژۆى ئەفسەرى تۆمارکردن و لەئێستادا بە هەمان شێوەى فەرمانگەکانى ئێمە کار دەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button