فەرماندەیەکی پێشمەرگە بریندار کرا

لڤین:

ئەمڕۆ ( شەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لەناو شاری سلێمانی فەرماندەی پێشمەرگە لە لیوای سێی پیادە لەیەکەی هەشتا درایە بەر دەستڕێژی گولەو بەسەختی بریندارکرا”.

کەسێکی نزیکی فەرماندەکە، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “رزگار قادر پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو شاری سلێمانی و لە بەردەم تێرمیناڵی شارەزوور، لەلایەن چەند کەسێکی ناسراوەوە دراوتە بەر دەستڕێژی گولـلە و گولـلەیەک لە قاچی و دوو گولـلەش لە پشتی دراوە و بەسەختی بریندارکراوە”.

دکتۆر چالاک قەشانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش، بەمیدیاکانی،  ڕایگەیاند، “کاتژمێر ۱۱:۰۰ـی ئەمڕۆ بریندارێکیان هێنایە نەخۆشخانەی شۆرش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕاستەوخۆ نەشتەرگەریی گەورەی بۆ ئەنجامدراوە و نزیکەی ٥ کاتژمێر لە ژووری نەشتەرگەریدا بووە. سێ فیشەکی بەرکەوتووە فیشەکەکانی بەر سک و سنگ و پشتی کەوتوون، ئێشتا تەندروستیی جێگیرە و نێردراوەتە ژووری چاودێریی ورد”.

لەسەر  چۆنێتی رووداوەکەش کەسە نزیکەکەی فەرماندەکە ئاشکرای کردووە، “موقەدەم رزگار لەگەڵ کەسێکی دیکە بۆ پرسە چوون، لە گەڕانەوەدا چەند کەسێک بۆسەیان بۆ داناوەتەوە و لە بەردەم تێرمیناڵی شارەزووردا دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە”.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش وتویەتی، “پێشتر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان خێزانی هەردوولادا هەبووە، بەڵام لە ساڵی ۱۹۹٤ ئاشتبوونەتەوە، کەچی بنەماڵەکەی دیکە ئێستا تەقەیان لە موقەدەم رزگارکردووە کە خزمی نزیکی یەکدیشن و ژن و ژنخوازی لەنێوانیاندا هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button