كۆڕەك تێلێكۆم سزا دەدرێت و خزمەتگوزاری نەوەی چوارەمی ڕادەگیرێت

لڤین:

دەستەی ڕاگەیاندن‌و پەیوەنییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) خزمەتگوزاری نەوەی چوارەمی دەستپیکردووە به‌بێ وەرگرتنی مۆڵەت”.

دەستەکە ئاشکرایشی کردووە، ”ڕێکاری یاسایی دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەگرێتەبەر، خزمەتگوزاری نەوەی چوارەم بە(کۆڕەک تیلیکۆم) ڕادەگرێت، هۆشداری‌ ئەوەشی داوه‌ كه‌ ئەگەر كۆڕەك بەردەوام بێت لە ڕێكلام بۆ ئەو خزمەتگوزاریەی ئەوا سزای تر دەدرێت بەپێی ڕیزبەندی یاسایی و تاوانبار دەكرێت بە زیانگەیاندن بە دارایی گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button