وەزارەتی پەروەردە زانیاری سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بڵاوکردەکاتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردەیى حکومەتى هەرێم، لە نوسراێکدا بە ژمارە ( ٤٠٢٠ ) کە لە بەرواری  (١٠ى حوزەیرانى ٢٠٢١ ) دەرچووە و ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانى پەروەردە لە هەرێم کراوە، بە ٧ خاڵ ڕێنمای و زانیاری تایبەت بە تاقیکردنەوەى پۆلى یەکەمى بنەڕەتى تاوەکو یانزەى ئامادەیى دیاری کردووە.

لە خاڵێکی گەشتاندنەکەدا هاتووە،” تاقیکردنەوەکانی پۆلی ( ١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەی ) لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢٢ / ٦ / ٢٠٢١ ) دەست پێدەکات و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی ١ / ٧ ٢٠٢١ کۆتایی دێت ، بەهۆی هەڵپەساردنی بابەتەکان بۆ قوتابخانە حکومیەکان دەکرێت زووتر تاقیکردنەوەکان کۆتایی بێت ) جگەی لە خوێندنی ئیسلامی کە لە ڕێکەوتی ٥ / ٧ / ٢٠٢١ کۆتایی دێت.

دەقی گەشتاندنەکە:

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button