شایستە داراییەکانی پلەبەرزکردنەوە بۆ پلەداران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبەسرێت

لڤین:

پاش ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ( ١٧ ئایاری ٢٠٢١ ) فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی بۆ بەشێک لە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتەکە بۆ ئەمساڵ دەرکرد کە ژمارەیان ( ٣٥٦ ) ئەفسەر بوو.

لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری دا بە بەستنی شایستە داراییەکانی پلەبەرزکردنەوە بۆ پلەداران و کارمەندانی وەزارەتەکە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتە بە مەرجی ناونەهێنانی بە ماڵپەری ناس کوردی، ڕاگەیاندووە،” بڕیارەکە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ساڵەکانی ( ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ) دەگرێتەوە “.

ئاشکرایشی کردووە، “ئەو پێشمەرگانەی لەم ساڵانەدا پلەیان بەرزبووەتەوە لە لیستی مووچەی مانگی ( ٦ / ٢٠٢١ ) دا پارەکانیان بۆ دەخریتە سەر موچەکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button