بە وێنە… ١٠ چەکداری داعش لە کەرکوک کوژران

لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان و فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانان لە سنوری پارێزگای کەرکوک ١٠ چەکداری داعش کوژران.
نوسینگەی پارێزگای کەرکوک، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوێنێ فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانان پێنج بۆردومانیان بۆسەر پێگەکانی داعش لەدەورووبەری کەرکوک ئەنجامداوە و هێزە عێراقییەکانیش ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان ئەنجامداوە و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لەچەک و کەرەستەی جیاوازدا گرتووە.
ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگای کەرکوک، ڕوونیشیکردوەتەوە کە چەکدارانی داعش گورزی کوشندەیان پێ گەیەنراوە و لە ئەنجامدا ١٠ چەکدار کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی ئامادەکراو بۆ تەقاندنەوە و وتونێلی پڕ لەچەک خاپورکراون.