پێنج ملیۆن دینار دەدرێتە کەسوکاری کوژراوانی تەقینەوەکەی بەغدا

بەفەرمانی کازمی بڕیارە 5 ملیۆن دینار بدرێتە کەسوکاری کوژراوانی دوو تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەیەرانی شاری بەغدا و بریندارەکانیش سولفەیەکی ١٠ ملیۆن دینارییان پێدەدرێت.

لە راگەیێندراوێکدا بانکی رافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق، رەزامەندیان پیشانداوە لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین بۆ خەرجکردنی بڕی 5 ملیۆن دینار بۆ کەسوکاری کوژراوانی دوو تەقینەوەکەی پێنجشەمەی ڕآبردووی گۆڕەپانی تەیرانی شاری بەغدا.

راگەیەندراوی بانکەکە ئاشکراشیکردووە، بڕیارە سولفەیەکی 10 ملیۆن دینارییش بەبێ زیادە خستنە سەر بداتە بریندارەکان کە دەتوانن بە 10 ساڵ بیدەنەوە.

پێنجشەممەی رابردوو، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەرانی شاری بەغدا رویاندا، بەهۆیەوە 32 کەس کوژران و 110 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button