لە بەغداوە بڕێک پارە گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

لڤین:
شایستەی دارایییەکانی جووتیاران له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ر جووتیارانی هەرێمدا دابه‌ش ده‌كرێت.
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، وەزارەتی بازرگانی عێراق چەکێکی بانکی تایبەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی ناردووە.ڕوونیشیکردوەتەوە بڕی پارەی هەر پارێزگایەك دیاریکراوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم، ئەوەشیخستوەتەڕوو کە بۆ پارێزگاری سلێمانی 23 ملیار و 750 ملیۆن، بۆ پارێزگای هەولێر 15 ملیار و 907 ملیۆن، بۆ دهۆکیش 10 ملیار و 765 ملیۆن دینارە.