کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

لڤین:
کەشناسی هەرێم، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی هەینی و شەممه، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە، هاوکات کاتی نزم بوونەوەی پەلەکانی گەرماشی ئاشکراکرد.
بەشی پێشبینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (2-3) پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان بە دوو تا سێ پلە بەرزدەبێتەوە ئەم بەرزبوونەوەیە تا رۆژی شەممە دەبێت لە ڕۆژی یەک شەممە دووبارە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە.
بە گوێرەی پێشبینییەکان بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر لە 39 یان 40 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە
سلێمانی لە 37 یان 38 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە
دهۆک لە 36 یان 37 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە
کرکووک لە 41 یان 42 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە
هەڵەبجە لە 39 یان 40 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە