پەروەردەی کەلار وەڵامی کادرێکی پارتی دەداتەوە

لڤین:

دوای ئەوەی شوان كەلاری كارگێڕی لقی پارتی لە كەلار لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی چەند تۆمەتێك ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان و كەلار دەكات تێدا ئاماژە بەوە دەكات: وانەبێژان كە لە كۆتایی ساڵدا لە سنوری پەروەردەی گەرمیان و كەلار بە پشتگیری حزبی لە قوتابخانەی گوندەكان دادەمەزرێن، دەڵێت: بۆ مەبەستی هەڵبژاردنە كە لەم كاتەدا وانەبێژ دادەنرێت لەكاتێكدا بێ ئاگا لە سلكی پەروەردە و ڕێنمایی و بنەماكانی دانانی وانەبێژی هاتووە، ئەو تۆمەتانە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دەكات لە كاتێكدا هیچ شارەزاییەكی نیە نازانێ چۆن وانەبێژ و بۆ چ مەبەستێك وانەبێژ دادەنرێت چۆن مووچەیان پێ دەدرێت و چۆن بەشە وانەكانیان بۆ ڕێك دەخرێت،

وەڵامی ئێمە بۆ ئەو شوان ناوە ئەوەیە

سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكەینەوە  كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان و پەروەردەی كەلاری كردووە بۆ بەرچاو ڕوونی ناوبراو و ڕای گشتی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ – ٢٠٢٠ ) لە سنوری پەروەردەی كەلار ٧٤٤ وانەبێژ بەپێی خاڵ بەندی دانراون لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ب.گ. پەروەردەی گەرمیان كە تیایدا ئاماژە بەوە كرابوو پێویستە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ( ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ ) وانەبێژانەی ساڵی پار  دابنرێنەوە و لە كاتی پێویستدا بۆ هەر پسپۆرییەك وانەبێژی نوێ دادەنرێت و بۆ ئەمساڵی خوێندن بەهۆی ڕێكاری تەندروستی و خۆپارێزی ناوەندەكانی خوێندن دابەشكران بەسەر چەند دەوامێكی جیا جیا و ژمارەی قوتابیان و خوێندكاران لە ناو پۆلەكان كەمكرانەوە و ژمارەی پۆلەكان زیادكران، لەم كاتەیشدا مامۆستای زیاترمان پێویست بوو بۆ ڕێكخستنەوەی دەوام و دابەشكردنی بەشەوانەكان، بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ )  تەنها ٣٢ وانەبێژ دانراون كە دەكاتە كۆی گشتی ٧٧٦ وانەبێژ ئەوانیش بەپێی پێویستی و پسپۆری پێویست بە خاڵ بەندی بووە نەك پشتگیری حزبی سەرجەم  وانەبێژان دەتوانن وەڵامی ئەو چەواشەكارییەی ئەو شوان ناوە بدەنەوە، چونكە ناوبراو كاندیدە بۆ پەرلەمانی عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم جۆرە تۆمەتانەوە هەستی خەڵك ڕابكێشێت پڕوپاگەندە بكات بۆ هەڵبژاردن و وا خۆی پیشان دەدات كە خەمخۆری وانەبێژان و دانەمەزراونە، بێ ئاگا لەوەی خەڵك زۆر لەوە ووشیارترە كە بكەوێتە ژێر كاریگەری ئەم جۆرە بانگەشە و تۆمەت و پروپاگەندانەوە
بۆ بەرچاو ڕوونی نابراو و ڕای گشتی وانەبێژ كاتێك دادەنرێت كە لە ناوەندێكدا پۆشایی میلاك هەبێت مامۆستای میلاكی وەكو پێویست نەبێت پاشان دەست دەبرێت بۆ دانانی وانەبێژ لە ڕێگەی لیژنەیەكی تایبەت مەند لەیەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و  سەرپەرشتیاری پسپۆری و خۆیەتی بە لەبەرچاوگرتنی خاڵبەندی و پێویستی پسپۆڕی  و بەپێی خشتەی بەشە وانەی ناوەندەكانی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ دادەنرێت و پارەی مانگانەیان بەپێی بەشەوانەكانیان بۆ خەرج دەكرێت، پێمان سەیرە بۆچی لەم كاتداو نابەرپرسیارانە ناوبراو تۆمەت دەداتە پاڵ ئەو وانەبێژانەی كە ساڵەهایە بە موچەیەكی كەم و دڵسۆزانە كارەكانی خۆیان لە ڕووی پەروەردە و فێركردنەوە دەكەن و خزمەت بە قوتابیان و خوێندكارانی ئەم  سنورە پێشكەش دەكەن، بۆیە پێویستە ناوبراو خۆی كە كاری حزبی دەكات باشترە  دەست تێوەردان لە كاری حكومەت نەكات هەرچی هەیە دەتوانێ لە ڕێگەی نوێنەریانەوە لەحكومەت داواكان ئاراستە بكات نەك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و پڕوپاگەندەی كەسی خۆی  تۆمەت ئاراستەی دەزگاكانی حكومەت بكات.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button