داوا دەکرێت لیژنەیەک لە داواکاری گشتی هەرێم بەدواداچوون بۆ دواکەوتنی مووچە بکات

لڤین:

د. محەمەد عەلی رێکانی، ئەندامی داواکاری گشتی هەرێم، ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە نوسراوێك سێ داواکاری ئاڕاستەی سەرۆكی داواكاری گشتی كردوە، لە داوایەکیدا داوای كردوە،”لیژنەیەک لە سێ داواکاری گشتی پێکبهێنرێت بۆبەدواداچونی هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان، کە سەرەڕای ئەوەى لەسەدا ٢١ی موچە دەبڕدرێت لە کاتی خۆیشی نادرێت کە 30 رۆژ جارێکە هەروەک بەرپرسانی حکومەتی هەرێم چەند جار دوبارەیان کردۆتەوە.”

هەروەها نوسیویەتی، “لەماوەى رابردوداو لە دانیشتنی رۆژی ( ٢٥ / ٥ / ٢٠٢١ ) پەرلەمانی کوردستان چەند ئەندام پەرلەمانێکی بەرێز بەئاشکراو لەڕێی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە باسیان لەهۆکارەکانی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان کرد (کە هەندێکیان هاوپێچن لەگەل ئەم داوایە) کە باسیان لە نەگەڕاندنەوەى داهاتە سنورییەکان و داهاتی نەوتی کوردستان کرد، لەلایەن هەندێک دام و دەزگای حکومەت و هەندێک لایەنی سیاسی کوردستانی.”

لە خاڵێکیدا جەختیشی لەوە كردۆتەوە كە، “ئاشکرایە ئەم کارە دەرچونە لە یاساو پێشێلکردن و بەهەدەردانی سامانی گشتی و خواردنی مافی یاسای فەرمانبەرانی کوردستانە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەکەم بڕیاربدەن ئەو لیژنەیە پێکبهێنرێت، و سەردانی راستەوخۆی وەزارەتی دارایی و ئابوری و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات، بۆ ئاگاداربون لە راستییەکان و ئەو لایەن و دەزگاو بەرپرسانەى تۆمەتبارن بەم کارە، سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار بکرێت و بدرێنە دادگاو یاسا سەروەر بکرێت.”

دەقی نوسراوەكە…



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button