مامەڵەی وەرگرتنی رێپێدان بۆ زەویەکانی ٨ی حەسارۆك دەستپێدەكات

لڤین:

گەڕەكی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر، کە زیاتر لە ( ١٥ ) هەزار پارچە زەوی پێكدێت و ماوەی زیاتر لە ١٦ ساڵە بێ خزمەتگوزارییە، لە ماوەی ڕابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەو گەڕەكەی كرد و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری راسپارد و ئێستاش فەرمانگەی 8ی حەسارۆك لەناو زەوییەكان كراوەتەوە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) رایگەیاندووە،” سبەی  فەرمانگەی ٨ی حەسارۆك لە كاتژمێر ٨:٣٠ خولەكی بەیانییەوە تاوەكو ٢ی پاشنیوەڕۆ بۆ وەرگرتنی ڕێپێدانی خانوو مامەڵەی هاوڵاتییان وەردەگرێت”.
سەبارەت بە پێویستیەکانی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی فەرمانگەكە دەكەن، پێویستە وێنەی تۆمار و چەسپاندنی سنووری زەوییەكەیان لەگەڵ فۆڕمی تایبەتدا هاوپێچ بكەن بۆ كارئاسانی بەڕێكردنی مامەڵەكانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button