لە ناحیەی شۆڕش بەهۆی شەڕەتەقەوە دوو ژن بریندار کرا

لڤین:

شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاندووە،” بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، شەڕەتەقە دروستبووە و دوو ژن بریندار بوون و گەیەندراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ”.

ئاشکرایشی کردووە،” ژنەکان یەکێکیان تەمەنی ٣٧ ساڵە و ژنەکەی دیکەش تەمەنی ٢٦ ساڵە ”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتویشیەتی،” هەرچەندە چارەسەری خێرا بۆ هەردووکیان کراوە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button