هێزێکی یەکێتی دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

لڤین:

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەبڕیاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هێزی پشتوانی یەک کە لەلایەن سیدادی برایەوە فەرماندەیی دەکرێت خرایە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستانەوە.

ئەو هێزەى پارتى بەشێک بوو لە هێزەکانى هەشتاى سەر بە پارتى کە تا ئێستا لەدەرەوەى وەزارەتى پێشمەرگە ماوەتەوە.

مستەفا چاوەڕەش فەرماندەی هێزەکانی حەفتای یەکێتی، لە لێدوانێکدا بۆ ناس کورد ڕایگەیاندووە،” پلانیان هەیە هاوشێوەی پارتی هێزێکیان بخنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەوە، بەڵام ئەو هەنگاوە پێویستی بەدڵنیایی هەیە، بڕیاریشە بەم نزیکانە لەسەر میکانزم و ڕێکارەکان لەگەڵ پارتی کۆببنەوە”.

وتیشیەتی،”ئەو پرسە لەئێستادا بەچڕی لەلایەن هاوسەرۆکەکان و ئەندامان و کادرانی یەکێتییەوە تاوتوێی دەکرێت بۆئەوەی میکانزمێک بۆ ئەو هەنگاوە دابنرێت داپەروەری و یەکسانی تێدا بەدی بکرێت بۆ ئەوەی هەموولایەک تێدا ڕووسوربن، پرسەکە پێویستی بە دڵنیایی هەیە”.

سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە، فەرماندەکە ئاشکرای کردووە،” لەبنەڕەتدا ڕێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە پڕۆژەی یەکێتی بووە، بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانیی لەعێراق لەکاتی سەردانەکانیاندا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ هاوسەرۆکەکانیی یەکێتی جەختیان لەسەر کردووەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button