وەزیری دارای هەرێم و هاوتا عێراقیەکەی بۆ جێبەجێ کردنی یاسای بودجە ئامادەییان دەربڕیەوە

لڤین:

ئێوارەی دوێنی یەکشەممە وەفدی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ دانانی میکانیزمی جێبەجێ کردنی یاسای بودجەی ٢٠٢١.

ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ) و لەوچواری کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق کۆبۆونەوە و، گفتوگۆ یان دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی کەیاسای بودجە خستویەتییە سەرشانی ھەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان كردوو ھەردوولاش ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ جێبەجێ کردنی یاساکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە،ئاماژە بەوەدراوە کە،”بڕیاریشە کۆبوونەوەیەکی تر بکرێت سەبارەت بە پرسی نەوت بۆ ئەوەی راپۆرتێکی ھاوبەش لەبارەی ئەو دۆسیەیەش ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button