دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دواخر

لڤین:

ڕۆژی دووشەممە ( ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ )، لیژنەى په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانى کوردستان بڕیاری دا هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ بانگهێشت بکات بۆ قسەکردن لەسەر چەند پرسێک، یەکێک لەو پرسانەیش چارەسەر کردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

هەرچەندە بڕیار بوو ڕۆژی ( چوارشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )، پەرلەمانی کوردستان لەبارەى چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کۆببێتەوە، بەڵام ئەو کۆبوونەوە دواخرا.

سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ )، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاند، “بەداخەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان بەبیانووی ئەوەی وەزیری دارایی و ئابووری ناتوانێت ئامادەبێت دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button