بە تۆمەتی دزی کردن دوو تۆمەتبار دەستگیر کرا

لڤین:

ڕاگەیاندن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کردوە،”دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیەک هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە ئاگادار کرانەوە کە ماتۆرسکیلێکی لەبەردەم ماڵەکەی لێ دزراوە لە قەڵادزێ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری دەرکەوت ماتۆرسکیلەکە هێنراوە بۆ ناحیەی چوارقورنە وە سکاڵاکار ناسیویەتەوە، وە لەبەرئەوەی لە سنوری دەسەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دایە توانرا راستەوخۆ دەست بگیردرێ بەسەر ماتۆر سکیلەکە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە هەمان کاتدا ٢ تۆمەتباریش دەستگیرا کە هەستابوون بە دزینی ماتۆر سکیلەکە. هەردوو تۆمەتبارەکانیش تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵە و لە ڕەگەزی نێرن”.

لە کۆتایدا هاتووە،” دواتر بە بریاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی رانیە دوو تۆمەتبارەکە نێردرانەوە بۆ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بەمەبەستی کردنەوەی پەراوی لێکۆڵینەوە لەبەر ئەوەی تاوانەکە لە قەڵادزێ روویدابوو”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button