بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان دووەم فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرکرا

لڤین:

ئەمڕۆ دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كەلار، دووەم فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ( بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان) دەركرد بەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن.

هەفتەی رابردوو بەفەرمانی دادوەر عەبدولئەمیر جومعە لەسەر سكاڵای ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەرزان عەبدولكەریم سەرۆكی شارەوانی رزگاری و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان دەركرد، لەسەر كاركردنی زیادەرۆیی لەسەر پارچە زەویەك ناحیەی رزگاری.

دوای فەرمانی یەكەم بەرزان عەبدولكەریم بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان رایگەیاند فەرمانی دەستگیركردنەكەم لەسەر سكاڵای ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە، چونكە زەویمان نەداوە بەخاڵۆی بیكاتە كارگە.

ئەمڕۆ ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەتۆمەتی تەشهیركردن سكاڵای دووەمی لەسەر تۆماركردو دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كەلار فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دووەمجار بۆ دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button