حدکا شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی لە ئێران ڕاگەیاند

لڤین:

حيزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە ئەنجامی شەڕو پێكدادان لەگەڵ هێزەكانی ئێران دوو پێشمەرگەیان شەهید بووە

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی سەربە حيزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٣٠ ئایاری ٢٠٢١ ) ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێدا هاتووە،”شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی ( ٨ ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی ) تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی ( مەهاباد ـ پیرانشار ) نزیک ئاوایی ( لکبن ) دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی ( هادی شێخە ) خەڵکی ( پەسوێ ) و ( ئەیوب سوڵتانی ) خەڵکی ( ئاوایی خورینج ) سەر بە شارستانی ( پیرانشار ) بەداخەوە شەهید بوون.”

دەقی راگەیەنراوەکەی حدکا :

ڕاگەیەندراوی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
خەڵکی خەباتگێڕ و ئازادیخوازی کوردستان
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون.
سەرەخۆشی لە هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین.
ڕێگایان پڕ رێبوار بێ
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button