مەسرور بارزانی و شاندێکی فەرەنسی تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی فەرەنسی کۆبووە و دۆخی عێراق و و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و فەرەنسایان چەند پرسێکی دیکەیان تاووتوێکرد.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی فەرەنسی کرد کە پێکهاتبوو لە فرانسواز دوما، سەرۆکی کۆمسیۆنی بەرگری نیشتمانیی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا، فیلیپ مایەر و گوێندال ڕۆیلارد ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فەرەنسا، برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاووتوێکران .

هەروەها شاندی فەرەنسی جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی دۆستایەتی و پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەداوەکە “خواستێکی بەهێزی چاکسازی لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبینین، بۆیە بە هەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ پشتگیریی و درێژەدان بە پشتیوانی حکومەتی هەرێم” .

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆکی حکومەت “سوپاسی پشتیوانی بەردەوامیی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد کە هەمیشە لە قۆناغە جیاواز و سەختەکاندا پشتیوانیان لە گەلی کوردستان کردووە، بە تایبەتی لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش. ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی “.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەت فیدراڵی، گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان  و گرنگیی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆیا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button