دەزگای پیشەییەكانی یەكگرتوو:

كاتی ئەوە هاتووە دەسەڵات بەخۆیدا بچێتەوەو دەست لە نادادی هەڵگرێت

لڤین:

دەزگای پیشەییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەبارەت بە بەردەوامی ستەمی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بەیاننامەیەکی دەرکردو ڕایگەیاندووە،”بەداخەوە جارێكی تر حكومەتی هەرێمی كوردستان جورئەتی بەخۆی دایەوە دەست بباتەوە بۆ قوت و موچەی فەرمانبەران، سەرەڕای هەڵكشانی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دینارو زیادبوونی داهاتی ناوخۆو ڕێككەوتن لەسەر بودجە لەگەڵ بەغدا.”

 

دەقی بەیاننامەکە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەیاننامەی دەزگای پیشەییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ ڕای گشتی

سەبارەت بە بەردەوامی ستەمی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران.

بەداخەوە جارێكی تر حكومەتی هەرێمی كوردستان جورئەتی بەخۆی دایەوە دەست بباتەوە بۆ قوت و موچەی فەرمانبەران، سەرەڕای هەڵكشانی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دینارو زیادبوونی داهاتی ناوخۆو ڕێككەوتن لەسەر بودجە لەگەڵ بەغدا، هێشتا ستەم بەرانبەر موچەخۆران كۆتایی پێ ناهێنن، چەند ساڵە بەناوی پاشەكەوت و لێبڕینەوە مافی مووچە خۆران پێشێل دەكەن و ئیمتیازات و بەرزكردنەوەی پلەی وەزیفی مووچەخۆران ڕادەگرن، ئەوەی دەوترێت مووچە بەلێبڕینی (21%) درۆیەكی گەورەیە، بەڵكو لێبڕین نزیكەی (40%) ەو تادێت بازاڕ گرانی بەخۆوە دەبینێ و نرخەكان هەڵەكشێن و بەهای دینار ڕووی لە دابەزینە.

بەردەوامی ئەم دۆخەو بەڕێكردن و ئیدارەدانی ڕۆژانەو غیابی عەقڵی ستراتیجی و ڕوانینی دوور مەوداو بەهێزنەكردنی ژێرخانی ئابووری و چارەسەرنەكردن و دەست نەبردن بۆ بنبڕكردنی دزی و گەندەڵی دامەزراوەیی قەوارەی هەرێمی كوردستانی لەرزۆك كردووە، سەرنجامیش زیانمەندی یەكەم خەڵكی كوردستانە، لەو دۆخە نالەبارو تەم و مژەشدا فرسەتخوازەكان بەردەوام دەبن لە گەندەڵییەكانیان.

كاتی ئەوە هاتووە دەسەڵات بەخۆیدا بچێتەوەو دەست لە نادادی هەڵگرێت و لێبڕینی مووچە كۆتایی پێ بهێنێت و چیتر مووچەخۆران لە چاوەڕوانیدا نەهێڵێتەوە.

سەربەرزی و شكۆمەندی بۆ خەڵكی كوردستان و مووچەخۆرە ستەم لێكراوەكانی

دەزگای پیشەییەكانی

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button