جەعفەر ئیمنکی: دەتواندرێت له‌پایزی ئه‌مساڵدا دەستوری هەرێم بچێته ڕیفراندۆمەوە

لڤین:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرای دەکات نوسینەوەی دەستوور ئەگەر له‌مانگی شه‌شه‌وه ده‌ستپێبکرێت بە ئامادەکاریەکانی دڵنیایە له‌پایزی ئه‌مساڵدا ده‌کرێت بچێته ڕیفراندۆمەوە.
جەعفەر ئیمنکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەدیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: ساڵی 2009 ڕه‌شنوسی ده‌ستور ته‌واوبوو، ته‌نانه‌ت ده‌نگدان له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه کۆتایی هاتبوو تەنها ڕیفراندۆم مابوویه‌وه ئه‌وکاته مشتومڕێک له‌سه‌ر ڕیفراندۆم دروستبوو، ڕێککه‌وتنێکی سیاسی دروستبوو، لێکتێگه‌یشتنێک دروستبوو که ئه‌م پرسه دوابکه‌وێت هه‌تا باری سیاسی هه‌رێمی کوردستان باشتر بڕه‌خسێت، به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆچوونی من ئه‌وکاته و ئێستاش وایه ڕێککه‌وتنی سیاسی زۆر گرنگه به‌ڵام پرسی ده‌ستور ده‌بوایه دوانه‌که‌وێت.
ئیمنکی ڕەتیکردەوە باسکردن لە پرسی دەستور پەیوەندی هەبێت بە بابەتی هەڵبژاردنەکانەوە، وتیشی “ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که مه‌ترسی زیاتر بووه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، وه ده‌ستور ده‌توانێت ئه‌و ئاسته‌نگه و گرفته له‌ناوببات، من واده‌بینم گرفته‌کان هه‌ن مه‌ترسیه‌کان هه‌ن به‌ڵام ئه‌وه قه‌ناعه‌تی خۆمه له‌و ئاسته‌دا نیین بڵێین بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستور ده‌توانێت فریادڕه‌س بێت، من واده‌بینم و حیزبه‌که‌ی منیش واده‌بینێت که مه‌سه‌له‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستور ئه‌وه بابه‌تێکه ده‌بووایه زووتر ئێمه چاره‌سه‌ری بکه‌ین”.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری سیاسی باشتربێت ده‌توانرێت لێکتێگه‌یشتن باشتربێت ده‌توانرێت بژێوی خه‌ڵک باشتر بکرێت، ده‌توانرێت په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌پێی ده‌ستور به‌ئاراسته‌یه‌کی باشتر به‌ڕێوه‌ببه‌ین، واته ئاراسته‌کان یه‌کده‌خرێت، وه ئه‌مه ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان ته‌واو ببێت.
جەعفەر ئیمنکی ئەوەشی وت “له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش ده‌ست به‌گفتوگۆکان ده‌کرێت له‌سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌کی ڕاوێژکاری ده‌ستوریی ئاماده ده‌کرێت، ئه‌و لیژنه‌یه له‌سه‌ر دوو پرس گفتوگۆ ده‌کات ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم به‌یاداشتێک ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ده‌کات و له‌وێ وه‌کو جاران په‌رله‌مان ده‌ستبه‌کاربێت؟ یان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم زه‌مینه‌سازیه‌کی تر بکات یه‌کێک له‌و ڕه‌شنوسانه‌ی که هه‌یه پشتی پێ ببه‌ستێت یان ڕه‌شنوسێکی نوێ به‌ده‌سته‌وه بهێنێت بێگومان به‌به‌شداری لایه‌نه سیاسیه‌کان و به‌به‌شداری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان، سه‌ندیکاکان ئه‌مه هه‌موویان له‌هه‌موو وڵاتێکی دیموکراسی له‌دنیادا ده‌بێت به‌شداربن له‌دروستکردنی ڕاو ئه‌و ڕه‌شنوسه‌ی که ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌کی که ده‌چێته ناو په‌رله‌مان له‌ناو په‌رله‌مانیش ئه‌وه ڕێکارێکی نه‌گۆڕه له‌په‌رله‌مان دوایی په‌سه‌ندی ده‌کات ده‌چێته ڕیفراندۆم، له‌مانگی شه‌شه‌وه ده‌ستپێبکرێت دڵنیام له‌پایزی ئه‌مساڵدا ده‌کرێت ئه‌م ڕه‌شنوسه‌ی دەستور بچێته ڕیفراندۆم، به‌و ئومێده ببینه خاوه‌نی ده‌ستور له‌پایزدا.”
سەبارەت بەوەی تا ئێستاش سیستمی سیاسی هەرێم (پەرلەمانی یا سەرۆکایەتی)بێت لەنێوان پارتی و لایەنەکانی تر کێشە و ناکۆکی هەیە؟ وتی “ئه‌و کاته‌ش و ئێستاش ئه‌و بابه‌ته جێگه‌ی ناکۆکیه، ناکۆکی له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ناکۆکیه‌کی زۆر نییه”.
وتیشی “ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ناو گه‌ل هه‌ڵبژێردرێت له نه‌مسا و ئێرله‌ندا و فینلاندا وایه و سیسته‌مه‌که‌ش هه‌ر په‌رله‌مانییه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه نییه ده‌ستوره‌که بۆ میلله‌تێکه بۆ گه‌لێکه بۆ هه‌رێمێکه ئه‌مه رای ئێمه‌یه و ڕایه‌کی پێچه‌وانه‌ش هه‌بێت ئێمه گوێی لێده‌گرین و له‌گه‌ڵییان باسده‌که‌ین ئێمه ئاماده‌ین بگه‌ینه ڕێککه‌وتنی سیاسی بێگومان گه‌ل بڕیاری کۆتایی ده‌دات”.
لەبارەی رۆڵی سەرۆکی حزبەکەی ئیمکی ئاشکرای کرد “کاک مه‌سعود له‌نێو نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا هه‌میشه هانده‌رێکی به‌هێزبووه ئێستاش هانده‌رێکی به‌هێزه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وانه به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌نجام ده‌درێن، وه هانده‌ره سه‌ره‌کیه‌که له‌ناو پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌میشه جه‌نابی سه‌رۆک بووه پاڵنه‌ر و هانده‌ر هه‌ر خۆیه‌تی.”
هاوکات ڕەتیکردەوە پارتی ویستی وابێت بابەتی مەرجەعیەت لەدەستوردا بچەسپێنێت و دەڵێت “جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی پێویستی به‌پله‌و پایه نییه به‌ڕاستی خۆشی جه‌نابیان گه‌وره‌ترین پله‌و به‌رزترین پله‌ی خۆی به‌و شێوازه ناساندووه که پێشمه‌رگایه‌تییه جه‌نابیان شانازی پێوه ده‌که‌ن ئێمه‌ش شانازی به‌جه‌نابیانه‌وه ده‌که‌ین”.
راشیگەیاند “پارتی نایه‌وێت ده‌ستورێک له‌سه‌ر مواسه‌فاتی و قیاساتی خۆی بۆ ده‌ربچێنێت به‌ڵکو ده‌یه‌وێت ده‌ستورێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان بێت، ده‌ستورێک بێت هه‌نگاوێک خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌وپێش ببات نه‌ک به‌ره‌و دواوه ببات له‌به‌رئه‌وه که ئێمه باسی ده‌ستور ده‌که‌ین پێش ده‌ستور باسی یه‌کڕیزی ده‌که‌ین، یه‌کڕیزی سیاسی و دواتر یه‌کڕیزی له‌ئاسته‌کانی تر چونکه تێکچونی یه‌کڕیزی سیاسی هه‌ندێکجار ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ڕاستی په‌رته‌وازه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیش دروستده‌بێت”.