بازرگانێکی دیاری شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا

لڤین:

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بازرگانێکی دیاری بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە فیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بازرگانێکی دیاری بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەناوی ( حەمەی حاجی ڕەحمان گرگاشێ )، بە فیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو بازرگانە ماوەک بەر لەئێستا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووەو کاریگەری کردووەتە سەر مێشکی و بارودۆخی دەروونی تێکچووە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە ناوبراو دۆخی دارایی باشە و کاری ئاڵوگۆڕی دراوە لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button