سەرۆکی حکومەت سبەینێ سەردانی سلێمانی دەکات

لڤین:

بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک کە گوژمەی یەکەمی پڕۆژەکە ١٠٠ ملیۆن دینارە سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی بکات

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، راگەیاندووە،” سبەی یەكشەممە، مەسرور ‏بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی لەسەر ‏رووبەری ٥٠٠ دۆنم زەوی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی سایلۆیەكی ‏گەنم ‌و چەند كارگەیەكی بەرهەمەكانی گەنم دادەنێت.

وەزیرەکەی حکومەت ئاشکرای کردووە، “ئەمساڵ لەو ‏سایلۆیەدا گەنم لە جوتیارانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و ئیدارەكانی راپەڕین ‌و ‏گەرمیان وەردەگیرێت.”

وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، ‏‏”پرۆژەكە جگە لە دروستكردنی سایلۆیەک، چەند ‏كارگەیەكیش بۆ بەرهەمەكانی دیكەی گەنم دروست دەكرێن لە وانە ئاش و تاقیگە، پرۆژەکە زۆر گەورە دەبێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button