بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەسەر پشتی ئەسپ منداڵێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

لە گوندی خاستوو لەناحیەی شیلادزێ، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر پشتی ئەسپ گیانی لەدەستدا

هێمن سلێمانی، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ  بڵاویکردەوە: بەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بە ناوی (زکری ڕەمەزان یوسف) لە گوندی خاستوو ژوری لە ناحیەی شیلادزێ بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەسەر پشتی ئەسپ گیانی لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەیشداوە “لەلایەن بنکەی پۆلیسی شیلادزێ پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوی گیان لەدەستدانی منداڵەکە کراوەتەوەو تاوەکو زانیاری زیاتر لەبارەی گیان لەدەستدانی ئاشکرا بکرێت.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ”تەرمی منداڵەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button